From Wikipedia, the free encyclopedia

سێوی مێخەکڕێژ

سێوى مێخەکڕێژ نەریتێکى کۆنى کوردیی و هەڵگرى هێمایەکى ئەویندارنە و ئاشتیخوازانەیە کە لە دوو حاڵەتدا بەکار هێنراوە: یەکەمیان لە کاتێکدا کە کەسێک کەوتووەتە داوی خۆشەویستیی کەسێکەوە و نەیتوانیوە خۆشەویستییەکەی بە زمان دەرببڕێت، سێوێکی مێخەکڕێژ کردووە و بۆ دڵدارەکەی ناردووە. زیاتر لەلایەن ژنانەوە بۆ ئەو پیاوەی خۆشیان ویستووە، درووست کراوە و بە دیاری بۆی نێردراوە یان بە دەستی گەیەندراوە. لە حاڵەتی دووەمیشدا کاتێک دوو دڵدار یان دوو خۆشەویست لە یەکتر تۆرواون کەسێکیان، سێوێکی مێخەکڕێژ کردووە و لە پێناو ئاشتبوونەوە بە دڵدارەکەی داوە یان بۆی ناردووە.

نەریتی سێوی مێخەکڕێژ کە بەرەو فەوتان دەچوو، لەم ساڵانەی دواییدا و بە دیاریکراوی لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەیوان سەعیدیان هەوڵی زیندوو کردنەوەی داوە.

سەیوان سەعیدیان لەوبارەیەوە گوتوویەتی کە لە ساڵی ١٩٩٩ زایینی سێوێکی مێخەکڕێژی لەلایەن دایکییەوە پێگەیشتووە. ئەوەش بووەتە هەوێنی کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری کە لە ساڵی 2003وە دەستیان پێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامن.

[1]

Videos

Youtube | Vimeo | Bing

Websites

Google | Yahoo | Bing

Encyclopedia

Google | Yahoo | Bing

Facebook